ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

یەكەم لێدوانی كومان دوای ئۆفەرەكەی پاریس بۆ گواستنەوەی میسی

یاریگا- 

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ئۆفەرەكەی پاریس سان جێرمان دەكات بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان.

هەواڵی ئۆفەرەكەی پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی لێرەوە بخوێننەوە.

وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا كومان سەبارەت بە ئۆفەرەكەی پاریس ووتی: گرنگی نادەم بە هەواڵی ئۆفەرەكەی پاریس بۆ گواستنەوەی میسی ، ناشزانم ئەگەر ڕاست بێت یان نا.

هەروەها ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتیشی: هیوادارم لیۆ لێرە لەگەڵمان بەردەوام بێت ، بەڕای من دەبێت میسی لێرە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی بهێنێت ، بەڵام لە كۆتاییدا بڕیار تەنها بەدەستی میسی خۆیەتی.

لە كۆتایشدا ووتی: هیچ كات دوودڵ نیم سەبارەت بە داهاتووی میسی ، ئێستا گرنگترین شت بردنەوەی یاریەكەی سبەینێیە بەرامبەر گرانادا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button