ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بەڵگەیەكی بەهێز لەسەر پەیوەندیكردنی میسی بە پاریس سان جێرمانەوە

یاریگا- 

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

وەرزی ڕابردوو ئەفسانەكەی بلاوگرانا خواستی خۆی بۆ ڕۆشتنی لە بارسا دەربڕی ، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە ئامادە نەبوو دەستبەرداری گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان بن.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو مارسێلۆ بێلچەر بڵاویكردووەتەوە پاریس سان جێرمان هەوڵی بەدەستهێنانی لیۆنێل میسی دەدات لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

ڕۆژنامەنووسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە پاریس ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەش بە میسی كردووە بۆ ماوەی دوو وەرز و ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ وەرزێكی دیكە.

 

شایەنی باسە مارسێلۆ بێلچەر یەكەم ڕۆژنامەنووس بوو كە وەرزی ڕابردوو ئەوەی ئاشكرا كرد میسی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بڕوات و یەكەم ڕۆژنامەنووس بوو هەواڵی ڕۆشتنی نەیمار دا سێلڤای لە بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button