ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بێنزیما ژمارەیەكی ڕائولی یەكسان كردەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی نایابی ڕائول گۆنزالیزی یەكسان كردەوە.

لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی تایبەت بە یانەشاهانەكە.

كریستیان پۆلیسیچ گۆڵی یەكەمی چێڵسی لە خولەكی 14 تۆمار كرد ( ڤیدیۆی گۆڵەكەی ببینە ) ، گۆڵەكەی مەدریدیش لەلایەن كەریم بێنزیماوە تۆمار كرا ( ڤیدیۆی گۆڵەكەی بنزیما ببینن).

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان گۆڵەكەی بێنزیما گۆڵی ژمارە 71ی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ژمارەكەی ڕائول گۆنزالیزی یەكسان كردەوە وەك چوارەم گۆڵكاری مێژووی خولەكە.

شایەنی باسە لە پلەی یەكەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت و لیۆنێل میسیش لە پلەی دووەم و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ڕیزبەندی سێیەمی گۆڵكارانی مێژووی چامپیۆنسلیگیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button