ئەرشیڤ

ڕیال مەدرید چۆن دەگاتە گۆڵی چێڵسی؟

یاریگا- 

کاتێک دەبینیت ریاڵ مەدرید کێشەی لەگەڵ تیپە گەورەکان نیەو بە پێچەوانەوە ئەنجامە خراپەکانی بەرامبەر تیپەکانی ناوەڕاست و خوارووی ریزبەندیە، هۆکارەکەی بۆچی دەگێڕیتەوە؟

راستە پلان و ئامادەکاری زیدان بۆ یاریە گەورەکان باشتر بوە، بەڵام ریاڵ و شێوازی یاریکردنەکەی وایە کە کێشەیان لەگەل ئەو تیپانە هەیە کە بەرگری نزم و هێرشی پێچەوانە یاری دەکەن، ریاڵ مەدرید حەزی لەو تیپانە نیە کە وەکو خۆی یاری دەکات، زیاتر ئەوان ئارەزوو دەکەن تیپی بەرامبەر هێرشبەری و کراوە یاری بکات تا بە هێرشی پێچەوانە زیانیان لێ بدەن.

بە لێکدانەوەی ئەنجامەکانی تری ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید چێڵسی گەورەترین کێشەیە بۆیان، بەرگری زۆر باشتر دەکەن لەو تیپانەی کە کێشەیان بۆ ریاڵ مەدرید دروست کردبوو، لە هێرشی پێچەوانە باشترن شاختار و ڤالانسیا و لیڤانتێ.

چێڵسی هاتۆتە بەردەمی ریاڵ مەدرید و دەیەوێت رێگری لە زیدان بکات بۆ گەیشتن بە کۆتایی بۆ چوارەم جار، چێڵسی زۆر بەرگریە، تۆخێل ئامانجی یەکەمی ئەوەیە گۆڵی لێ نەکرێت، لە ٢١ یاریدا ١٦ یاریان گۆڵەکەیان خاوێن بوە، هێڵێی بەرگری چێڵسی دەتوانن ببنە رێگر بۆ ریاڵ مەدرید، ئاخرئەو بۆشاییە نیە کە ڤینیسیۆس بۆی رابکات، چێڵسی بەو ژمارە زۆرە نایەنە پێشەوە کە مۆدریچ تێیان پەڕێنێت و هێرشی پێچەوانە دروستبکات.

نە فشاری بەرز دەکەن تارایان کێشیتە یاریگای خۆت، نە بەرگری مان تو مان دەکەن وەکو ئەتەلەنتا تا بە جوڵەی دوو یاریزان سەریان لێبشێوێنیت، تۆپی بەرز لە لاکانەوە ئەو کاریگەریەی نابێت چونکە تیاگۆسیلڤا و رۆدیگێر لە تۆپی بەرزدا باشن، ئەوەی هەیە ئاسان نیەو کاری زۆری دەوێت.

ریاڵ مەدرید پێویستی بە تۆپگۆڕینی خێرایە لەمسەری یاریگا بۆ ئەوسەر تا بۆشیایی لە تەنیشتی کانتێ و جۆرجینۆ بدۆزێتەوە، ئەگەر ئەمەش سەرکەتوو نەبوو دەکرێت سود لە جوڵەکانی هازارد ببینن، هازارد کە بەرامبەر تیپەکەی پێشووی یاری دەکات لە ئێستادا کێشەی جەستەیی نیە و ئامادەیە. هازارد دەتوانێت لەنێوان قەرەباڵغی هێڵی بەرگری چێڵسیدا هەلی گۆڵ بۆ خۆی یان هاوڕێکانی دروستبکات.

هازارد و تۆپ گۆڕینی خێرا دوو رێگان کە زیدان دەتوانێت لێوەی بگاتە گۆڵێ چێڵسی، لەم قۆناغەدا کە پێش کۆتاییە، تەنها جارێک گەیشتن بەگۆڵی تیپی بەرامبەر بەسە بۆ هەردوو تیپ، چونکە لەم یاریەدا گەیشتن بە گۆڵ ئاسان نابێت.

با یاریەکە ببینین بزانین زیدان ئەم رێگایانە تاقی دەکاتەوە یان رێگایەکی نوێ دەدۆزێتەوە!

بابەتی زیاتر

Back to top button