ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پۆچێتینۆ: مباپێ هەمیشە باسی ئیسپانیا و ئینگڵاندم لەگەڵ دەکات

یاریگا
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات کلیان مباپێ ئەستێرەی یانەکەی هەمیشە باسی ئیسپانیا و ئینگلاندی لەگەڵ دەکات.

گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان بەم دواییە ناوی بە هەردوو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی بەستراوەتەوە، هەردوو هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، راهێنەری یانە فەرەنسیەکەش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گووتی ” مباپێ یاریزانێکی لێهاتووە، بەڵام هەمیشە پرسیاری ئیسپانیا و ئینگڵاندم لێدەکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا پرسیاری ئەوەم لێنەکردووە کە بۆچی ئەوەندە باسی ئەم دوو وڵاتە دەکات ”.

مباپێ هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش چوار جار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە نێوان یانەکانی لیڤەرپوول و ریال مەدرید یەکێکیان لە داهاتوو هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button