ئه‌وروپا

هەوادارانی تۆپی پێ له چاوەڕوانی دەرکەوتنی ناسنامەی دوو پاڵەوانی پێشوەختەی ئەم وەرزەی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپان

یاریگا- هەفتەی داهاتوو ڕەنگە هەوادارانی تۆپی پێ بینەری ئاهەنگی بە پاڵەوان بوونی دووان لە یانەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپابن، بەر لە چوار هەفتە لە کۆتایی هاتنی کێبڕکێ ناوخۆییەکانیان.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو مان سیتی پێشەنگی پریمەرلیگ بە 77 خاڵەوە دەبێتە میوانی کریستاڵ پاڵاسی پلەی 13 و لە باری بردنەوەی تیمەکەی پیپ گواردیۆلا، دەبنە 80 خاڵ و چاوەڕوانی جەنگەکەی نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول دەکەن کە ئەمەیان ڕۆژێ دواتر ئەنجام دەدرێت.

لە ئەگەری سەرکەوتنی کوڕانی یۆرگن کڵۆپدا کە شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکەن، مانچستەرییەکان بە 67 خاڵەوە دەهێڵنەوە و بەوەش بە فەرمی مێدالیای پاڵەوانبوون دەبەخشنە مان سیتی.

دۆخەکە لە خولی ئیتاڵیش تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی پریمەرلیگە بۆ دەرکەتنی ناسنامەی پاڵەوانی سێریائەی کاتێک ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئینتەر میلانی پێشەنگ و خاوەنی 79 خاڵ له میانی هەفتەی 33 دەبێتە میوانی کرۆتۆنی پلەی کۆتایی ڕیزبەندییەکە و لە باری بردنەوەی کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ئەوا نێرازۆری دەبێتە خاوەنی 82 خاڵ و چاوەڕێی ڕۆژی دواترن کە یانەی ساسۆلۆی سەرسەخت شکست بە ئەتاڵەنتا بهێنێت تا ئەوان لە میلانۆوە ئاهەنگی پاڵەوانبوونی خۆیان بگێڕن. بەوپێیەی نزیکترین ڕکابەرەکەیان کە تیمەکەی گاسپێرینیە لە ئێستادا 68 خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button