ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆنی کرووس: بە هاتنی پۆگباش شوێنی من هەر پارێزراو دەبێت

یاریگا- وا دیارە تۆنی کرووسی ناوەڕاستکاری ڕیاڵ مەدرید لە پێگەی خۆی دڵنیایە لەژێردەستی ڕاهێنەرایەتی زینەدین زیدان، تەنانەت ئەگەر یانەکە یاریزانیتریش بۆ هێڵی ناوەڕاست بکڕێت.

ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی کرووسی تا 4 ساڵیتر درێژکردەوە. یاریزانە ئەڵمانییەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا هاتنی پۆڵ پۆگبا بۆ مێرەنگی چی کاریگەرییەک لەسەر پێگەی ئەم جێدەهێڵێت، بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “ئەوە هیچ شتێک ناگۆڕێت بە نیسبەت منەوە. من لەپێناو شوێنەکەمدا جەنگاوم، باشم یارییم کردووە. پێموانییە کە لەو ڕووەوە هیچ کێشەیەکم بۆ دروست ببێت. من نازانم کێ لە یانەکە دەڕوات، ناشزانم کێ دێت. قسەم لەگەڵ ڕاهێنەرەکەم کردووە و بیرۆکەکانی دەزانم. دەشزانم کە لە داهاتوودا گرنگم بۆ یانەکە. لەوە زیاتر هیچیتر ناتوانم بڵێم. نازانم چەند گۆڕانکاریی ڕوو دەدەن، بەڵام من هەرگیز گومانم نەبووە لە پێگەی خۆم لە داهاتوومدا.”

کرووس ددانی نا بەوەی کە ئەم وەرزە باشترین وەرزی نەبووە و لە ئاستی خۆی ڕازی نییە و ئەوە باس دەکات کە ئەمساڵی لە چوار ساڵی پێشووتری خراپتر بووە، بەڵام گەشبینی خۆشی نەشاردەوە لەوەی کە ئاستی بەرز بکاتەوە وەکوو وەزەکانی پێشوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button