ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

مباپێ رێگە بۆ ریال مەدرید خۆشتر دەکات

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و دەنگۆی چوونی بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاش بەهێزتر دەکات.

ماڵپەری Cuatro ئاشکرای کردووە گۆڵکارەکەی شازادەکان جارێکی داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا پێشتر سێجار یانەکەی داوای لێکردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بۆ جاری چوارەمیش داواکەی رەتکردووەتەوە، بەمەش گومانەکان لەپێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهێزتر دەکات، چونکە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە دەیەوێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە تیپەکەی زینەدین زیدانی هاونیشتیمانیەوە بکات،

مباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و هەر یانەیەکیش بیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، پێویستە 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە فەرەنسیەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button