ئه‌وروپائینگڵته‌را

گواردیۆلا بە شێوەیەكی جیاواز باس لە دوورخستنەوەی مۆرینهۆ دەكات

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە دوورخستنەوەی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهامی ئینگلیزی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 6:30ی ئێوارە بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و تۆتنهام لە یاریگای ویمبلی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر تۆتنهام پرسیاری دوورخستنەوەی مۆرینهۆ لە گواردیۆلا كرا و لە وەڵامدا ووتی: هیچ شتێكم بەدەست نەهێنابوو دواتر مانچێستەر سیتی زیاتر لە جاران پاڵپشتیان كردم و دواتر سەركەوتوو بووین.

هەروەها ووتیشی: شێخ مەنسور و خەلدون موبارەك هەموو كات لە پشتمن دوای شكستەكانمان بە جۆرێك بەهێزتر لەو كاتانەی دەیبەینەوە.

مۆرینهۆ و گواردیۆلا 25 جار لە یانەی جیاواز ڕووبەڕووی یەك بوونەتەوە لە 7 یاری ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە براوە بووە و 12 یاری تووشی شكست بووە و لە 6 یاریشدا یەكسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button