ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی مباپێ

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجیرمانی فەرەنسی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر مێتز تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە گۆڵکارەکەی شازادەکان لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە، بۆیە ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات و بریاریشە سبەی پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و پاشان وادەی تەواوەتی ئاشکرا دەکرێت.

پاریس سانجێرمان چوار شەممەی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای خۆیان پێشوازی لە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button