ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

دیبالا باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا-
پاولۆ دیبالا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بۆ جاری یەکەم باس لە داهاتووی خۆی دەکات و ناوی ئەو یانەیەش ئاشکرا دەکات کە پەیوەندیان پێوەکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیبای لانۆس، یاریزانەکەی خانمە پیرەکە گووتی ” بەم دواییە کارگێری ئاتلێتیکۆ مەدرید پەیوەندیان پێوەکردووم و لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانم قسەیان کردووە، ئەمەش شتێکی ئاساییە کە یانەکان خۆیان لە یاریزانەکان نزیک بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوویان ئاگادار بن و ئەمەش لەوانەیە بۆ ماوەیەک بەردەوام بێت، ئاتلێتیکۆ یەکێک لە یانە باشەکانی جیهانە و مۆراتا زۆرجار باسی ئەو یانەیەمان بۆ دەکات ”.

دیبالا هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و ئامادەش نیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە یانەکەشی دەیەوێت پێس ئەم وادەیە دەستبەرداری بێت، بۆ ئەوەی بەخۆرایی یانەکەیان جێنەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button