ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ لیڤەرپول تۆماركرد

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ لیڤەرپول بەدەستهێنا.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر نیوكاسڵ لە خولەكەكانی سەرەتایی گێمی یەكەمی یاریەكەدا محەمەد سەڵاح گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.

گۆڵەكەی سەڵاح گۆڵی ژمارە 20 بوو لەم وەرزەدا و بە جیاوازی گۆڵێك لە هاری كەینی پێشەنگی گۆڵكارانی پریمەرلیگەوە دوورە.

بە پێی تۆڕی ”سكای سپۆرت” محەمەد سەڵاح یەكەم یاریزانی لیڤەرپولە لە مێژوودا بتوانێت 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكات لە سێ وەرزی پریمەرلیگ.

سەڵاح لە وەرزی 2017/18 توانی 32 گۆڵ تۆمار بكات و لە وەرزی 2018/19 توانی 22 گۆڵ تۆمار بكات لەم وەرزەی ئێستاشدا تا ئێستا توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button