ئیسپانیا

لاپۆرتا دەیەوێت گرێبەستی مێسی بۆ سێ وەرزیتر درێژ بکاتەوە

Korek Telecom

یاریگا- خوان لاپۆرتا پێداگرە لەوەی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا بهێڵێتەوە وەک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا دروشمێکی هەمیشەیی ئەو سەرۆکە بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسێکی پێگەی ESPNی وەرزشی چاپی ئیسپانی، لاپۆرتا لە هەوڵدایە بۆ قایل کردنی مێسی بە نوێکردنەوەی گرێبستەکەی بۆ دوو ساڵیتر و لەگەڵ ساڵێکی زیادەش وەک ئەگەرێکی کراوە.

لە بەرامبەردا، هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە کە کۆتایی مانگی شەش گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بەسەر دەچێت، وای لا پەسەندە لە ئێستادا تەنها هۆشی لای یارییەکانی لالیگا بێت و پاش کۆتایی هاتنی وەرزەکە هەڵسەنگاندن بۆ هەر پێشهاتێک بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!