ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

فەرمی: بڕیاری یوفا سەبارەت بە دوورخستەوەی یانە بەشداربووەكانی سوپەرلیگ لە چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) بەشێوەیەكی فەرمی دوا بڕیاری خۆیدا سەبارەت بە دوورخستەوەی یانە بەشداربووەكانی سوپەرلیگ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەواڵی سزادانی یانە بەشداربووەكانی سوپەرلیگ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئەم وەرزە بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبوویەوە ، بەجۆرێك لەو چوار یانەیەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سێ یانەیان بەشداری سوپەرلیگیان كرد تەنها پاریس سان جێرمان نەبێت ، ئەوە بڵاوبوویەوە كە ئەو سێ یانەیە دووردەخرێنەوە و پاریس دەبێتە پاڵەوانی ئەم. وەرزەی چامپیۆنسلیگ.

لیژنەی بڕیاردانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا دوا بڕیاری خۆیدا دووپاتكرایەوە یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە شێوەیەكی ئاسایی و لە كاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

وا بڕیارە ئەم هەفتەیە یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button