ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئیسپانی دەیەوێت مۆرینهۆ بگەڕێنێتەوە لالیگا

یاریگا-دوای تەنها دوو رۆژ  بەسەر  دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی تۆتنهام، خۆزێ مۆرینهۆ لە ئیسپانیاوە هەلی کارێکی نوێی بۆ رەخسێندراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی، یانەی ڤالێنسیا دەیەوێت خاڤی گارسیا دووربخاتەوە و مۆرینهۆ بکەنە راهێنەری نوێی یانەکەیان.  سەرچاوەکە دەڵێت پیتەر لیمی خاوەنی ڤالێنسیا قسەی لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بەڕێوبەری کارەکانی مۆرینهۆ  و وابڕیارە خوودی خۆیشی بەرەو ئیسپانیا گەشت بکات بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆکەکە.

خۆزێ دوای دوورخستنەوەی راستەوخۆ رایگەیاند بەنیازی پشوو نیە و دەگەڕێتەوە یاریگاکان. هەرچی ڤالێنسیایە ساڵانێکی زۆرە ئاستی دابەزیووە و چیتر وەکو یەکێک لە یانە بەهێزەکانی ئیسپانیا سەیرناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button