ئه‌وروپائیسپانیا

برایسوەیت: من ئاستێکی بەرزم لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەش کردووە

یاریگا
مارتن برایسوەیت، هێرشبەری دانیمارکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێیوایە لەو کاتەی کە پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە، توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

یاریزانەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ دەڵێت ” ئەو کاتەی کارگێری بارسێلۆنا منیان کردە ئامانج، ئاگاداری تواناکانم بوون و ئێستاش بینیان کە چیم بۆ کردووە، هەندێ کەس پێیانوایە کە ئاستم لە هەندێ یاری گەورە وەکو پێویست نەبووە، بەڵام بە پێچەوانەوە توانیومە ئاستێک بەرز لەگەڵ یانەکەم پێشکەش بکەم ”.

برایسوەیت لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 49 یاری کردووە و تەنها هەشت گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button