ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید ئامادەكاری دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئامادەكاری دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی.

بەپێی ڕاپۆرتەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی تا ساڵی 2023.

گرێبەستی هێرشبەرەكەی مێرینگی لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یانەكەش دەیەوێت پارێزگاری لێبكات بۆ وەرزێكی دیكە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بێنزیما لە كاتێكدا دێت كە ئەو هێرشبەرە ئاستێكی بەرز لەگەل یانە شاهانەكە پێشكەش دەكات لەبەر ئەوە پێرێز دەیەوێت تا تەمەنی 35 ساڵی بیهێڵێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button