ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید نایەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

یاریگا- 

پەیوەندی ڕیاڵ مەدرید لەگەل لۆكاس ڤاسكێز نزیكە لە هێڵی كۆتایی دوای ئەوەی ناوبراو تووشی پێكانێكی سەخت بوو.

لۆكاس ڤاسكێز لە یاری یانەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی پێكانێكی سەخت هات لە بەستەرەی ئەژنۆی و بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە پێكانەكەی ڤاسكێز لە كاتێكی هەستیاردا هات بەو پێیەی ئێستا پێوویستی بە هەنگاوی یەكلاكەرەوە هەیە سەبارەت بە داهاتووی.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە پێكانەكەی ئەستێرە ئیسپانیەكە تا كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووریدەخاتەوە ، بە پێی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە یانەكە كردووە بە تەواوی دەرگای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان بەڕووی یاریزانەكەدا داخستووە.

شایەنی باسە گرێبەستی ڤاسكێز لە كۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button