ئه‌وروپائیتاڵیا

هۆکاری فرێدانی درێسی یۆڤێنتۆس لەلایەن رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵێا دوای یاری ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر جێنەوا درێسەکەی فرێ دەدات و ئەم هەڵس و کەوتەشی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، سەرەتا واهەست پێکرا کە دۆن بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەی ئەمڕۆ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات توڕە بووە و بۆیە درێسەکەی فرێداوە، کە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەش ئاندرا پیرلۆ راهێنەری خانمە پیرەکە هەمان بۆچوونی هەبووە، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە یەکێک لەو منداڵانەی ناوی یاریگا داوای درێسەکەی کردووە، ئەویش بۆی هەڵداوە.

دوای یارییەکە رۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنوسی نزیک یانەی یۆڤێنتۆسیش هەمان بۆچونی هەبوو و بڵاویکردووە کە کریستیانۆ درێسەکەی بۆ ئەو منداڵەی کە تۆپەکان دێنێتەوە هەڵداوە و درێسەکەی فرێ نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button