چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

کڵۆپ: لەسەر بنەمای ئاستی یاریی ڕابردووی نێوانمان دەڵێم ڕۆژی چوارشەممە مژدەبەخش نییە

Korek Telecom

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ گەشبین نییە بە یاریی گەڕانەوەی نێوان یانەکەی و ڕیاڵ مەدرید کاتێک لە یاریی چووندا بە ئەنجامی 3-1 شکستیان هێنا و ئاستێکی خراپیان پیشان دا.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی دوای بردنەوەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا، کڵۆپ قسەی لەسەر ڕووبەڕوو بوونەوەکەی چوارشەممە کرد و وتی: “پێم وابێت ئەو ئاستەی پیشانمان دا و ئەو ئاستەشی ڕیاڵ پیشانی دا، یاریی گەڕانەوە مژدەبەخش نییە، بەڵام لایەنی باش ئەوەیە کە بتوانین یاریەکی باشتر ئەنجام بدەین. ئەوە ڕەنگە هەر پێشوەختە ئاراستەی یارییەکە بگۆڕێت. ڕیاڵ نایەنە ئێرە و پێیان وابێت کە گەشتوونەتە قۆناغی داهاتوو. ئەمەیان یارییە قورسەکە دەبێت، بەڵام هەوڵی خۆمانی بۆ دەدەین و لەو بارەیەشەوە بەڵێن دەدەم وتاکە شتێکە کە بتوانین بیڵێین.”

ڕێدز لە ئێستادا دوورە لە ئاستی خۆیەوە و جگە لە چامیۆنزلیگ، له خولی ئینگلیزیش پلەی شەشەم دێت. لە کاتێکدا ڕکابەرە ئیسپانییەکەی پڕ ئومێد و وزەن هەر شەوی ڕابردوو کلاسیکۆی بردەوە و سەرووی ڕیزبەندی لالیگای وەرگرت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!