ئه‌وروپائیسپانیا

هازارد وادەی گەڕانەوەی ئاشکرا دەکات

یاریگا-
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەم هەفتەیە ناگەڕێتەوە یاریگاکان و هەفتەی داهاتوو لە یاری بەرامبەر خیتافی دەگەڕێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری وەرزشی گۆڵ یاریزانەکەی شایانەکان سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی گووتی ” بەدڵنیاییەوە بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا و هەروەها یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول بەشداری ناکەم و ئەگەر هیچ کێشەیەکم بۆ دروست نەبێت، هەفتەی دواتر لە یاری بەرامبەر خیتافی دەتوانم بەذاری یاری یانەکەم بکەم ”.

هازارد سێ هەفتە لەمەوبەر جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو، بۆیە لەو کاتەوە بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەی نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی هەفتەیەکە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button