ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” دڵنیام وەرزی داهاتوو مباپێ یاری بۆ ریال مەدرید دەکات ”

یاریگا
کلیان مباپێ، گۆڵکاری لاوی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە خواستێکی زۆری لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای لەسەرە و یەکێک لەم یانانەش یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە کە چەند وەرزێکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

جۆزێپ پێدرێرۆل لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی کە هاوڕێیەکی نزیکی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی شایانەکانە دەڵێت ” من دڵنیام وەرزی داهاتوو مباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات، چونکە ئەو یاریزانە و هەروەها هالاند و ئالابا ئامانجی یەکەمی سەرۆکی ئەو یانەیەن و ئەو یانەیە دەیەوێت بەرامبەر گواستنەوەی ئەو سێ یاریزانە، دەستبەرداری چەند یاریزانێکیان بن ”.

رۆژنامەنوسەکەی کەناڵی ئێلچرینگیتۆ باسی لەوەش کردووە کە سەرەرای ئەوەی مباپێ وەرزێکی ماوە لە گرێبەستەکەی، بەڵام لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، سێجار داوای یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button