ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی نایاب لە كالچیۆ تۆمار دەكات

یاریگا- 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ژمارەیەكی نایاب لە خولی ئیتاڵی تۆمار دەكات.

یوڤێنتوس توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ناپۆلی بباتەوە و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش گۆڵی یەكەمی یاریەكەی تۆماركرد.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كریستیانۆ سێیەم یاریزانە كە بتوانێت 25 گۆڵ تۆمار بكات لە دوو وەرزی سێریا ئەی دوای تەمەنی 30 ساڵی.

هەروەها ئاماژەش بەوە كراوە پێشتر هەریەك لە نۆردال و دی ناتالی توانیویانە ئەو كارە ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button