ئیسپانیاگرنگترین

رامۆس: مێسی نەبووایە ناسناوی زیاترمان دەبردەوە

سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید دان بەوەدا دەنێت زۆر جار لیۆنێل مێسی بووەتە کێشە بۆیان.

بەر لە کلاسیکۆ ئاگرینەکەی رۆژی شەممە، دۆکیومێنتارییەکی رامۆس بڵاوکرایەوە و لە بەشێک لە قسەکانیدا هاتووە

لەم ساڵانەدا، بەدەست مێسییەوە زۆرمان چەشتووە، ئەو نەبووایە ناسناوی زیاترمان دەبردەوە. کاتێک هەبوو بارسێلۆنا لە باشترینی خۆیدا بوو لە مێژوودا، لەگەڵ ئەوەی راهێنەرێکی گەورەی وەک مۆرینهۆ مان هەبوو بەڵام قورس بوو لێیان ببەینەوە، وە زۆر گرژی دروست بوو کە لەلای ئەوان و ئێمەشەوە دروست دەبوو.

رۆژی شەممە، لە کامپ نۆو بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید رووبەرووی یەکدەبنەوە، لەو یارییەی براوە دەتوانێت بچێتە پێشەنگی خولەکە ئەگەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید شكست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button