ئیتاڵیا

یوڤی چاوی له بارودۆخە چەقبەستووەکەی نێوان میلان و چاڵهان ئۆگڵۆیە

یاریگا- یانەی یوڤێنوس لە بە وردی چاودێری کۆتا پەرەسەندنەکانی نێوان ئەی سی میلان و هاکان چاڵهان ئۆگڵۆ دەکات کە لە ئێستادا بێدەنگییەکی تەواو باڵی کێشاوە بەسەر گفتوگۆکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە تورکییەکە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردۆتەوە کە ڕۆسۆنێری و ناوەڕاستکارەکەی لە دۆخێکی چەقبەستوودان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کارگێڕی میلان لە پێشووتردا بڕی چوار ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەی ساڵانە بۆ چاڵاهان ئۆگڵۆ داناوە و ئامادەش نین لەوە زیاتری بکەن، هەرچی یاریزانە 27 ساڵانەکەیە کە گرێبەستەکەی لە هاویندا بەسەردەچێت، داوای پێنج ملیۆن یۆرۆ دەکات لەگەڵ پاداشتەکان.

سکای ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ئەگەرەکان زۆر بەهێزن ڕۆشتنی هاکان لە میلان و، یانەی یوڤێنتوسیش لەو هەلە دەگەڕێت تا وەک یاریزانی سەربەست بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

ناوبراو لە ساڵی 2017 لە بایەر لیڤەرکوزنەوە ڕووی کردە ئەی سی میلان بە بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button