ئیتاڵیا

وادەی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا دیاری کرا

یاریگا- ئەمڕۆ هەینی دەستەی بەڕێوەبردنی خولی ئیتاڵیا بە فەرمی وادەی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیای نێوان یوڤێنتوس و ئەتاڵەنتای دیاری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، 19ی مانگی داهاتوو ڕووبەڕوو بوونەکەوە ئەنجام دەدرێت و یاریگای مابی تایبەت بە یانەی سۆسۆلۆ بۆ ئەو کۆتاییە دەستنیشان کراوە.

بۆ وەبیرهێنانەوە، لە چوارگۆشەی زێڕین یوڤی لەسەر حیسابی ئینتەر میلان و، ئەتاڵەنتاش بە شکست پێ هێنانی ناپۆلی گەشتنە یاریی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button