ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

” دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم “

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا رەتدەکاتەوە بیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

گۆڵکارەکەی نێراتزۆری لە هەژمارەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە ” ماوەیەکە راگەیاندنەکان بە ئارەزووی خۆیان هەوڵ بڵاودەکەنەوە کە گوایە من دەمەوێت یانەکەم جێبێڵم، دەمەوێت ئەوەتان پێ رابگەینم کە چەندینجار داوای مانەوەم لە بەرپرسانی یانەکەم کردووە، لە داهاتووش دەردەکەوێت کێ راستە و کێ ناراستە، دووبارەی دەکەمەوە من دەمەوێت بمێنمەوە. دروود بۆ ئینتەر میلان “.

ئەم کاردانەوەی ئیکاردی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردۆتەوە لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس گەیشتۆتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button