ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەكەی دەربڕی

Korek Telecom

یاریگا-

وا دیارە خواستی ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید جێهێشتنی یانەكەیەتی لە گواستنەوەكانی هاویندا.

سەرەڕای هەوڵەكانی یانە شاهانەكە بۆ نوێ كردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكانی چەند یاریزانێك هەن كە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەكەوە نایانەوێت گرێبەستەكەیان نوێ بكەنەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی ” ABC ” ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكە دەستی كردووە بە كۆكردنەوەی جانتاكانی بە مەبەستی جێهێشتنی یانەكە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

ڤاران پێشتر چەند ئۆفەرێكی مێرینگی ڕەتكردوەەتەوە بە مەبەستی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی كە لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.

شایەنی باسە یانەی پاریس سان جێرمان خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە بۆ ڕیزەكانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!