یاریگا–
مارچێلۆ لیپی، راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو بگەرێتەوە ئەو یانەیە،
ماڵپەری میدیاسێت بڵاویکردووە کە ئاندریا ئانیلی سەرۆکی خانمە پیرەکە، لە پلانەکانیدا هەیە کە راهێنەری پێشووی یانەکەی بگەڕێنێتەوە، بەڵام نەک وەکو راهێنەر، بەڵکو وەکو بەرێوەبەری وەرزشی بێت و هەموو گواستنەوەکان لەژێر چاودێری ئەو بێت، هەروەها پەیوەندیەکی باشتر لە نێوان کارگیری یانەکە و یاریزانان و راهێنەرەکان دروست بکات.
لیپی پێشتر دووجار راهێنەرایەتی یانەی یۆڤێنتۆسی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە پێنج ناسناوی سێریائەی، چوار جامی سوپەر، ناسناوێکی جام و هەروەها چامپیۆنزلیگی بەدەست هێناوە.