ئاسیائیتاڵیا

مارچێلۆ لیپی دووبارە دەگەڕێتەوە چین

یاریگا
مارچێلۆ لیپی، راهێنەری ئیتاڵی بریارە دووبارە بگەڕێتەوە چین و پۆستی راهێنەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە وەربگرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە لیپی لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێ چین لە گفتوگۆدایە و چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە دووبارە پۆستی راهێنەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە وەربگرێتەوە. ئێستا فابیۆ کاناڤارۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی چین دەکات، بەڵام بە هۆی ئەنجامە لاوازەکان لەوانەیە دوور بخرێتەوە.

لیپی پێشتر لە ساڵی 2016 تاوەکو کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی چینی کردووە.

Back to top button