ئیسپانیاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

رۆناڵدۆی بەڕازیلی چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرادەکات

یاریگا-لویس نازاریۆ دالیما، ناسراو بە رۆناڵدۆی دیاردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرادەکات.

ناوبراو ئێستا خاوەنی پشکی زۆرینەی یانەی ڤالۆدۆلیدە و سەرۆکی یانەکە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ناوەکەی، رۆناڵدۆ وتی “من بە ناوی ئەو پزیشکەوە ناونراوم کە منی هێنایە دنیا، چونکە بێ بەرامبەر ئەو کارەی کرد و دایک و باوکم پارەیان نەبوو بیدەن”.

رۆناڵدۆ باسی شێوازی قژی کرد لە جامی جیهانی ٢٠٠٢کە تا ئێستاش باسی لێوەدەکرێت و وتی “ستایلەکەم کارەسات بوو، لێرەوە داوای لێبوردن لەو دایکانە دەکەم کە منداڵەکایان داوای ئەو قژەیان لێکردوون بەهۆی منەوە”.

سەبارەت بەو گۆڵەی کە لە یادی ناچێت وتی “هەمیشە وەڵامی ئەو پرسیارە لای من، دوو گۆڵەکەی یاری کۆتایی جامی جیهانییە بەرامبەر ئەڵمانیا.  نەک لەبەر جوانییەکەیان بەڵکو لەبەر گرنگییان چونکە دوو ساڵ پێش ئەوە کەس پێشبینی نەدەکرد بتوانم جارێکیتر یاری بکەمەوە بەڵام بوومە گۆڵکاری جامی جیهانی و ناسناوەکەشم بەرزکردەوە”.

رۆناڵدۆ وتیشی زۆر ئارەزووی ئەوە دەکات لە ئینتەرنێت سەیری گۆڵەکان و ساتەکانی خۆی بکاتەوە. “کەسێک ڤیدیۆیەکی منی دروست کردووە کە ٢٥٦ جار تۆپم لەنێوان پێیەکانی یاریزانان دەرکردووە، راستی خۆشم سەرم سوڕما کاتێک زانیم ئەو ژمارە بەرزە ئەو کارەم کردووە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button