ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ و یۆڤیچ گەشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید بە ڕادەیەکی زۆر گواستنەوەی لوکا یۆڤیچی لە فرانکفۆرتەوە مسۆگەر کردووە و یاریزانە سڕبییەکە وەرزی داهاتوو لە مێرەنگی دەبینرێت.

پێشتر ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانیی هەواڵی لەم جۆرەی بڵاو کردبۆوە و باسی لە گرێبەستێکی وەها کردبوو، بەڵام سەرچاوەکانی سکای سپۆرتس بە هەندێ زانیاریی وردەوە بابەتەکەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە یۆڤیچ بۆ ماوەی شەش ساڵ و بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ڕەزامەندیی پیشانداوە بۆ گرێبەستەکەی ڕیاڵ.

ئەوەش هاتووە کە لەو بڕە پارەیە 48 ملیۆنی یانەکەی بوندسلیگا وەریدەگرێت و 12 ملیۆنی ماوەوەشی دەدرێتە یانەی بەنفیکا، ئەوەش مەرجێکی ئەو یانە پورتوگالییە بووە لە باری فرۆشتنی هێرشبەرەکە لە هەر گواستنەوەیەکدا لە داهاتوودا.

یۆڤیچی تەمەن 21 ساڵ، لەم وەرزە لە کۆی 44 یاری لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت توانیویەتی 26 گۆڵ تۆمار بکات و پاسی 7 گۆڵیش بدات بە هاوڕێکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button