ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

سەڵاح ئامۆژگاری ڤینیسیوس دەکات چۆن گۆڵ تۆماربکات

یاریگا-محەمەد سەڵاح ئامۆژگاری ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات بۆ چۆنیەتی گۆڵ تۆمارکردن.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا ، سەڵاح وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری دایەوە سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا.

لە یەکێک لە پرسیارەکاندا، رۆژنامە ئیسپانییەکە پرسی لە ئیسپانیا گومانی ئەوە هەیە کە ئایا ڤینیسیوس دەبێت یاریزانێکی گۆڵکار یاخود نا. تۆ ئێستا یەکێکیت لە گۆڵکارە بەتواناکان، چۆن گەیشتیت بەوە؟ ئایا تۆ گۆڵکارێکی سروشتیت یاخود بە هەوڵی خۆت بەوە گەشتیت؟

سەڵاح لە وەڵامدا وتی “پێم وانیە پێویست بکات خەمی ڤینیسیوس تان بێت، منیش گۆڵکارێکی سروشتی نەبووم، بەڵکو دەبوو زۆر خۆم ماندووبکەم. لەیادمە لە بازل گۆڵم زۆر تۆمارنەدەکرد، دواتر بەهەمان شێوە لە چێڵسی، فیۆرەنتینا و رۆما. بەڵام لە رۆما لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی زۆر کارمان کرد بۆ  ئەوە. هەموو رۆژێک دوای مەشقەکان، بانگی دەکردم و بەتەنها لەنێو یاریگا دەماینەوە و بێ وەستان شووتم دەکرد. هەروەها لە باخچەکەمدا یاریگایەکم دروستکردووە بۆ کارکردن لەسەر چۆنیەتی گۆڵ کردن. ڤینیسیوس دەبێت بەردەوام بێت لە هەوڵدان بێ ماندووبوون و بە تێپەڕبوونی کات خۆی ئەو توانایە دروست دەبێت”.

ئەستێرە موسڵمانەکە سەبارەت بە رووبەروبوونەوەی ریاڵ مەدرید وتی “لەم قۆناغەدا گرنگ نیە رووبەرووی کێ دەبیتەوە و هەمووان بەهێزن. ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەمانەوێت بگەینە چوارگۆشەی زێڕین”.

رۆژی سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو بەرواری ٤/٦  یارییە ئاگرینەکەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوول لە خولی پاڵەوانەکان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button