ئه‌وروپا

محەمەد سەڵاح باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و ڕامۆس دەكات

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە چەندین ڕووداو دەكات پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە چاوپێكەوتنێكیدا ئەستێرە میسڕیەكە بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ووتی: یەكەم شت كە بیرم لێكردەوە دوای تیروپشكەكە ئەوەبوو كە چەند جوان دەبێت ئەم قۆناغە تێبپەڕێنین.

هەروەها ووتیشی: بەلامەوە گرنگ نەبوو ڕووبەڕووی هەر یانەیەكی دیكە ببینەوە ، چونكە ئێمە لە قۆناغی چارەكی كۆتایین و سەرجەم یانەكان بەهێزن.

بەردەوام بوو ووتیشی: بیر لە یاری كۆتایی ساڵی 2018 ناكەینەوە ، هەموو ئەوەی بیری لێدەكەینەوە و دەمانەوێت گەشتنمانە بە قۆناغی پێش كۆتایی.

دەتەوێت تۆڵە لە ڕامۆس بكەیتەوە دوای ئەوەی ڕوویدا لەنێوان تان لە كیێڤ؟

” شتەكە تەواو بوو ، بیر لەوە ناكەمەوە ، بەلكو بیر لە یانەكەم دەكەمەوە ،هەموو یاریزانێك بیر لە یانەكەی دەكاتەوە و هەوڵ دەدات سەركەووتن بەدەست بهێنن ، زۆر شت ڕوویداوە لە دوای 2018 ئێمە ئێستا پاڵەوانین چامپیۆنسلیگ و پریمەرلیگمان بردووەتەوە ، ئەوە گۆڕانكاریەكی زۆرە ، یاریزانی گەورە ڕۆشتون لە ڕیاڵ مەدرید بۆ نموونە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، كە بە تۆماركردنی گۆلەكانی باشترینی یانەكە بوو ، بەلام لە هەمان كاتدا هازاردیان گواستەوە و ئەویش لەبەر زۆری پێكان چانس یاوەری نەبو”.

چ شتێكی ڕیاڵ مەدرید نیگەرانت دەكات؟

” ئەوەی زیاتر منی نیگەران كردووە لە ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە توانای بردنەوەی چامپیۆنسلیگیان هەیە ، ئەوان لەم پالەوانیەتیەدا زۆر بە باشی دەردەكەون ، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا چوار جار نازناوەكەیان بردووەتەوە ، یانەیەكی تایبەتن لە چامپیۆنسلیگ”.

باشترین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لای تۆ؟

” نامەوێت یاریزانێك دەستنیشان بكەم ، ئەوان هەموویان نایابن ، لەگەل هازارد پەیوەندیەكی پتەوم هەیە ، ئەو ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەش كرد لە چێڵسی ، بەلام لێرە بێ چانس بوو ، هەروەها مۆدریچ ”.

ئارەزوو ئەكەیت چ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید بێتە لیڤەرپول؟

” لەو باوەڕەدام یانەكەمان باشن و ئەوەی هەمانە بەسە ”.

ئایا خۆت دەبینیتەوە لە دەرەوەی لیڤەرپول یاری بكەیت؟

” ئەوە تەنها بە من ناكرێت ، چاوەڕوان دەكەین بزانین چی ڕوودەدات ، بەڵام من ئەوە هەڵدەبژێرم كە وەلامی ئەو پرسیارە نەدەمەوە ، لەوانەیە ڕۆژێك بێت لە ئیسپانیا یاری بكەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button