فه‌ره‌نسامۆندیال

گریزمان گومانی هەیە لە پلانەکانی دیشامب پاش یارییەکەی ئۆکرانیا

یاریگا-ئەنتوان گریزمان پلانەکانی دیدیە دیشامبی راهێنەری فەڕەنسای بەدڵ نیە پاش بەرامبەربوون لەگەڵ ئۆکرانیا.

لە میانەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢دا، فەڕەنسا و ئۆکرانیا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان بەرامبەربوون. دوای یارییەکە، هێرشبەرەکەی بارسا وتی ” پێویستمان بەوەبوو  یاریزانی هێرشبەریی زیاتر لە یاریگادا بن، تاوەکو لە باڵەکانەوە بتوانن یاریزانەکانی ئەوان تێپەڕێنن. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت خۆمان لەگەڵ ئەم پلانەی ئێستا بگونجێنین،  یارییەکی باشمان ئەنجام نەدا، دەبێت لێکدانەوەی بۆ بکەین و خۆمان باشتربکەین”.

هەرچی دیشامبی راهێنەرە وتی “لە نیوەی یەکەم دەکرا یارییەکە یەکلابکەینەوە، نیوەی دووهەم زۆر باش نەبووین. گۆڵەکەشیان دەکرا رێگە نەدەین لێمان تۆماربکەین، تا کۆتایی هەوڵماندا بەڵام بەڵێ جێگەی نائومێدییە سەرنەکەوتین”.

یاری دواتری فەڕەنسا بەرامبەر کازاخستانە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button