یاریگا

یوڤی لە ئێستاوە سێ یاریزانی بە ئامانج گرتووە لە باری ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس لە ئێستاوە کەوتۆتە خۆی لە ئەگەری ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی کواترۆی ئیسپانی، خانمە پیرەکە نایەوێت هێڵی هێرشبەری کەلێنی تێ بکەوێت و بۆیە لە ئێستاوە سێ شوێنگرەوەی بە ئامانج گرتووە کە ئەوانیش مێمفس دێپای و سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئێرلینگ هالاد.

پێشتر دەنگۆیەکان باسیان لەوە دەکرد یوڤی لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ڕۆناڵدۆ، بڕی 29 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی فرۆشتنی دیاری کردوووە.

ئەو بڕە پارەیەش زۆر کەمترە لە نرخی ئێستای هالاند لە بازاڕدا، بەڵام دێپای و ئەگوێرۆ قورساییەکی ئەوتۆی دارایی ناخەنە سەر شانی یانە ئیتاڵییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button