ئه‌وروپائیسپانیا

مۆرینهۆ: لەگەڵ یاریزاناندا کێشەم هەبووە، بەڵام هەرگیز لەگەڵ بنزیمە نەمبووە

یاریگا- خۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنەری بەناوبانگی بواری تۆپی پێ کە ئێستا وەک شرۆڤەکار دەردەکەوێت، باس لە پێوەندیی نێوان خۆی و کەریم بنزیمە دەکات بە بەراورد لەگەڵ یاریزانەکانیتر، سەروەختی پێکەوە کارکردنیان لە ڕیاڵ مەدرید.

مۆرینهۆ کە لەگەڵ ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسیی چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە و دەڵێت: “لەگەڵ کەریم، هیچ کێشمەکێشمێکمان نەبوو. تەنها هەوڵمداوە ئەو بەهرەدارە ناوازەیە بەرەو باشتری بگۆڕم، شێوازی بیرکردنەوەی بگۆڕم، یارمەتی بدەم بگات بە لووتکەی ئاستی خۆی. بیکەم بە گۆڵکارێی بکوژ، بە هێرشبەرێکی بەتەرکیز. بە ڕاستیی چێژم لە کارکردن لەگەڵ بنزیمە دەبینی.”

خۆزێ لەو ڕاهێنەرانە دادەنرێت کە زۆر جار لەگەڵ یاریزانەکانیدا گرژیی و ئاڵۆزیی کەوتۆتە نێوانیانەوە، چ لە ڕیاڵ مەدرید یاخود چێڵسی و مانچستەر یونایتد. دوای جیابوونەوەی ئەمساڵی لەگەڵ مان یۆ، مۆرینهۆ هیچ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی نەگرتۆتە ئەستۆ، ناوبەناویش بە شوێنی جیاوازییەوە دەبەستن.

بابەتی زیاتر

Back to top button