ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

کاردانەوەی بەڕێوەبەرێکی ریال مەدرید لەسەر گەڕانەوەی رۆناڵدۆ

یاریگا
ئێمیلیۆ بۆتراگینیۆ، بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیەکان لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ یانەکەیان رەتناکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، دوای بردنەوەی یانەکەیان بەرامبەر ئاتالانتا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، بەڕێوەبەرەکەی میرنگی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەنگۆی گەڕانەوەی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بە کورتی گووتی ” پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین چی روودەدات ”، واتە ئەو دەنگۆیانەی رەتنەکردەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بازارەکە گەرمتر ببێت.

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی ریال مەدرید بڵاوبووەتەوە و پێشتریش زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەکەش ئەم دەنگۆیەی پشت راستکردۆتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی ئەو یانەیە گەشبین بن بە گەڕانەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button