ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

یانەی سەدی قەتەری داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چاڤی دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی سەدی قەتەری داوای لە چاڤی هێرناندێز راهێنەری کەتەڵۆنی یانەکەی دەکات، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێ بکاتەوە، ئەو راهێنەرەش داوای کات دەکات.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردووە، بە هۆی ئەنجامە باشەکانی ئەم وەرزەیان، کارگێری یانە قەتەرییەکە داوایان لە راهێنەری یانەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو راهێنەرە داوای کردووە کاتی پێ بدەن و نایەوێت پەلە لەم بابەتە بکات، چاوەڕێش دەکرێت ئەم کاردانەوەی راهێنەری پاڵەوانەکەی خولی قەتەر مەبەستی ئەوە بێت چاوەڕێ گەیشتنی داواکاری بۆ راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە چاڤی لە قەتەر زۆر دڵخۆشە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە وەرزی داهاتوو بکرێتە راهێنەری بارسێلۆنا، هەرچەندە یانە قەتەرییەکە ئەو مەرجەشیان بۆ داناوە هەر کاتێک داوای لە یانە کەتەلۆنیە بۆی هات، ئەو کات ئامادەن گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button