ئیسپانیا

زیدان: کە یاری کردنی مۆدریچ دەبینی ناتوانی بڵێی ئەوە 35 ساڵە!

یاریگا- زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پەسنێکی زۆری یاریزانەکانی کرد لە دوای بردنەوەکەیان لە ئەتاڵەنتا 3-1 و پەڕینەوەیان بۆ چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا زیدان ستایشی کوڕانی قەڵای سپی کرد و گوتی: “پیرۆزباییم لە یاریزانەکان کرد چونکە یارییەکی نایابیان ئەنجام دا هەر لە دەستپێکەوە تاکۆتایی لە دژی تیمێک کە توانایەکی جەستەیی زۆری دەوێت.”

سەبارەت بە ئاستی یاریزانە جیاوازەکانی  بەشداری نەکردنی کاسیمێرۆش، ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە گوتی: “دووانەی هێڵی ناوەڕاست، مۆدریچ و تۆنی کرۆز، ناوازەن. کاسیمێرۆش دەتوانێت گۆڵیش تۆمار بکات و بوارمان پێ دەدات بەشێوەیەکی جیاوازتر یاری بکەین.”

مۆدریچ، کە خاوەنی ئەسیستی یەکەم و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشان کرا، زیزۆ لە پەسنی یاریسازە کرواتیەکەدا وتی: “ئەگەر لە بارەی لوکا پرسیارم لێ دەکەیت… ئەو یاریزانێکی کاریگەرە. تەمەنی 35 ساڵە، بەڵام بە تەماشای یاریکردنی لە یاریگادا وا نازانیت تەمەنی ئەوەندە بێت.”

سەبارەت بە ڤینیسیۆس جونیۆریش، زینەدین زیدان بەم شێوەیە قسەی لەسەر کرد: “دڵخۆشم بە ڤینیسیۆس چونکە لێدانە سزاکە ئەو هێنای بەهۆی ئەو خێراییەی کە هەیەتی. دەزانین ڤینیسیۆس لە هەر کاتێکدا دەتوانێت گرفت بۆ بەرگریکاری تیمی دژبەر دروست بکات. ئەو بۆ ئێمە گرنگ بوو.”

بۆ زانین، ڕیاڵ یاریی چوونیشی لە نێو خاکی ئیتاڵیا 0-1 لە بەرژوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button