چامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ مەدرید پێكانی یاریزانێكی دیكەی ڕاگەیاند

یاریگا- 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كەمێك پێش ئێستا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی یاریزانێكی دیكەی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری ئەتلانتا دەكات.

كەمێك پێش ئێستا لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند: دوای پشكنینە پزیشكیەكانی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە دەركەوت ڕۆدریگۆ گۆس تووشی پێكان بووە لە ماسولكەی قاچی ڕاستیدا.

https://twitter.com/realmadrid/status/1371765102697938948?s=21

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە ماوەی دووركەوتنەوەی نەكراوە بەڵام ناتوانێت لە یاریەكەی ئەمشەو بەرامبەر ئەتلانتا بەشداری بكات لە پاڵ كارڤاخال و هازارد و ماریانۆ دیاز.

شایەنی باسە لەم وەرزەدا ڕۆدریگۆ بەشداری 20 یاری كردووە لەگەل ڕیاڵ مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنها گۆڵێكی تۆمار كردووە و حەوت گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button