ئیتاڵیا

ئینتەر نزیکە لە نوێ کردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ و بەندێکی گرێبەستەکەی لادەدرێت

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان نزیک بۆتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز و کۆتایی بە دەنگۆی ڕۆشتنی دەهێنن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لاکازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، نوێ کردنەوەکە تەواو نزیک بۆتەوە بەپێی ئەوەش، گۆڵکارە ئەرجەنتینییەکە تا هاوینی 2024 لەگەڵ نێرازوری بەردەوام دەبێت.

هەمان سەرچاو باس لەوەش دەکات کە بەندی تایبەت بە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست لە نوێکردنەوەکەدا لادەبرێت.

ئەوە و هەروەها زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەی لە سەرەتای وەرزی نوێوە دەبێتە 4.5 یۆرۆ و هەموو ساڵێکیش ئەو بڕەیەی بۆ زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button