ئیتاڵیامۆندیال

ئەگەری گەڕانەوەی ئیبرا هەیە بۆ هەڵبژاردەی سوید

یاریگا-جان ئەدرسن راهێنەری هەڵبژاردەی سوید بەنیازە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بانگهێشتی ریزەکانی بکاتەوە.

بەگوێرەی بێین سپۆرت، ئەندرسن دەیەوێت زڵاتان بانگهێشتبکات بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی کە لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکەنەوە.

پێشتر ئەندرسن رایگەیاندبوو دەرگای گەڕانەوە کرایەوە ئەگەر ئەو یاریزانە خۆی بیەوێت بگەڕێتەوە.

زڵاتان سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٩ ساڵ، خاوەنی ١٤ گۆڵە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا. هەرچەندە کێشەی پێکانی هەیە بەڵام لەو یارییانەی ئامادەبووە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستی یانەکەی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button