ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

زیدان دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیانۆ پشت ڕاست دەکاتەوە

یاریگا-(زیدانی) فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی (ڕیاڵ مەدرید)ی ئیسپانی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆیدا بۆ یاریەکەی نێوان (ریاڵ مەدرید) و (ئەتڵانتا)، لە میانەی یاریەکانی قۆناغی شازدەی (چامپیۆنزلیگ)، وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە، لەگرینگترین وەڵامیشدا دەنگۆی گەڕانەوەی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)ی پشت ڕاست کردەوە!

(زیدان) لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئاراستەی کرا، ئایە دەنگۆکانی گەڕانەوەی (کریستیانۆ) بۆ (ڕیاڵ مەدرید) ڕاستە یاخود نا؟ ڕایگەیاند “بەڵێ دەنگۆکان ڕاستین و لەوانەیە بگەڕێتەوە (مەدرید) و ئەوە ڕووبدات، بەڵام ئەو ئێستا یاریزانی (یۆڤینتۆسە) و ڕێز لەوەش دەگرین، بۆیە چاوەڕوان دەبین تا بزانین چی ڕوودەدات.

ئەم وەڵامەی ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکەش سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی پشت ڕاستکردەوە کە باسیان لە گەڕانەوەی (دۆن) دەکرد بۆ (مەدرید) و هەر بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانی وڵاتی ئیسپانیاش لە کۆتایی ئەم وەرزەدا هەردوو ئیدارەی یانەکانی (ڕیاڵ مەدرید) و (یۆڤینتۆس) لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەکەن تا بگەنە ڕێکەوتن و جارێکی دیکە (کریستیانۆ) درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت.

ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ڕووی لەیانەی (یۆڤینتۆس)ی ئیتاڵی کرد، ئامانجی سەرەکیشی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو بۆ خانمە پیرەکە، بەڵام لەدوای سێ وەرز یاریکردن نەیتوانی ئەو کارە ئەنجامبدات، هەر بۆیەش دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە (مەدرید) و درێژە بە مێژووە پڕ سەروەریەکەی بدات لەگەڵ مێرێنگیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button