ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

چیرۆکی ئەلێگری _ یۆڤی، ناهێڵێت کۆنتی بڕیار لەسەر ئینتەر بدات

یاریگا- گرتنە دەستی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئینتەر میلان لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتیەوە لەو دەنگۆیانەن کە زۆرێک لە سەرچاوەکان مسۆگەربوونی بابەتەکەیان باس لێوە کردووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بابەتەکە بە جۆرێک بوو کە دڵنیایی زۆری پێوە دیار بوو، بەڵام وا دیارە کۆنتی چاوی لە کۆتا زانیارییەکانی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری و یۆڤێنتۆسە تا وەکوو بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیی، کۆنتی چاوەڕێی پێگەشتنی داخوازیی بووە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد، پاریس سان ژێرمان و یۆڤێنتۆس، بەڵام ئەوە ڕووی نەداوە هەر بۆیە گفتوگۆکانی لەگەڵ نێرازۆری دەستپێکردۆتەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە ئینتەر و کۆنتی لەسەر بۆندێکی درێژخایەن ڕێککەوتوون بە بڕی ساڵانەی 8-9 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام هێشتا لەبەر گفتوگۆکانی ئەلێگری و یۆڤی بڕیاری یەکجارەکیی نەداوە و چاوەڕێی کۆتا زانیارییەکانی کۆبوونەوەی ڕاهێنەری خانمەپیرەکە و ئاندریا ئانیێلی سەرۆکی یانەکەیە کە سبەی چوارشەممە لەبارەی داهاتووی ئەلێگرییەوە کۆ دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button