پاداشتی گەورە ئامادە کراوە؛ هەر یانەیەک بگاتە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت
بارسێلۆنا داهاتێکی خەیاڵی کۆکردووەتەوە

یاریگا –
گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ پاداشتێکی دارایی گەورەی لەگەڵ دەبێت. یوێفا 15 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بە هەر یانەیەک دەبەخشێت کە بگاتە چوار یانەکەی کۆتایی.
بۆ بارسێلۆنا ئەمە دەکرێت لە سەروو پێشبینییەکانەوە بێت، یانەکە تاوەکوو ئێستا 100.34 ملیۆن یۆرۆی لەم وەرزەی پاڵەوانییەتییەکە بەدەستهێناوە، یەکێکە لەو یانانەی زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە، لە دوای یانەکانی بایرن میونشن، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و ریال مەدرید. ئاتلێتیکۆ مەدریدیش یەکێکە لەو 10 یانەیەی زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە.
داهاتەکەی بارسێلۆنا بەمشێوەیە بەدەست هاتووە:
◉ بەشداریکردن لە قۆناخی خول: 18.62 ملیۆن یۆرۆ
◉ ئەنجامی یارییەکان (5 بردنەوە + 1 یەکسانبوون): 11.2 ملیۆن یۆرۆ
◉ دابەشکاریی دیکە لە تیروپشکەکان: 0.84 ملیۆن یۆرۆ
◉ پێگەی قۆناخی خول (پێنجەم): 8.8 ملیۆن یۆرۆ
◉ سەرکەوتن لەنیو 16 یانەکەی پێشەوە: 2 ملیۆن یۆرۆ
◉ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16: 11 ملیۆن یۆرۆ
◉ سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی: 12.5 ملیۆن یۆرۆ
◉ داهاتی بازرگانی و پەخشی تەلەفیزیۆنی: 35.38 ملیۆن یۆرۆ
کۆی گشتی: 100.3 ملیۆن یۆرۆ
ئەو داهاتەی کە هێشتا ماوە بەدەستی بهێنێت:
◉ سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێشکۆتایی: 15 ملیۆن یۆرۆ
◉ گەیشتن بە یاریی کۆتایی: 18.5 ملیۆن یۆرۆ
◉ بردنەوەی یاریی کۆتایی: 6.5 ملیۆن یۆرۆ
◉ بەشداریکردن لە سوپەری ئەوروپا: 4 ملیۆن یۆرۆ (+1 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر بیباتەوە)
ئەگەر بارسێلۆنا بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی، ئەو 15 ملیۆن یۆرۆیەی وەریدەگرێت راستەوخۆ بوودجەی پێشبینیکراو تێدەپەڕێنێت، کە تەنیا تاوەکوو گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی نەخشەی بۆ کێشرابوو.
بە بوونی پارەی زیاتر و شکۆی وەرزشیی زیاتر لەبەردەمی، یارییەکانی داهاتووی بارسێلۆنا دەکرێت لەنێو یاریگا و لە رووی داراییشەوە یەکلاییکەرەوە بن.



