چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

هەنگاوێکی کەموێنە؛ پاریس سان جێرمان پاداشتی دارایی 700 کارمەندی یانەکەی دەکات

پاداشتی پێنج هەزار یۆرۆیی بۆ کارمەندانی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، لە هەنگاوێکی کەموێنەدا، پاداشتی ماندووبوونی سەرجەم کارمەندانی یانەکەی دەکات.

دوای ئەو وەرزە زێڕینەی کە تێیدا یانەکە هەموو نازناووەکانی بۆ خۆی برد، ئێستا نۆرەی کارمەندانی یانەکەیە لەم سەرکەوتنانە سوودمەند بن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، کارگێڕیی پاریس بڕیاری داوە بڕی پێنج هەزار یۆرۆ وەکوو پاداشت بداتە هەریەک لە 700 کارمەندی یانەکە.

ئەم پاداشتە وەکوو دەستخۆشییەکە بۆ وەرزی 2024- 2025، کە تێیدا کوڕانی لویس ئێنریکێ توانییان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرز بکەنەوە، جگە لە بردنەوەی خولی فەرەنسی، جامی فەرەنسا و سوپەری فەرەنسا.

ئەم پاداشتە تەنیا لە خۆشەویستییەوە نییە، بەڵکوو بەهۆی ژمارە داراییە بەرزەکانی یانەکەیە؛ داهاتی پاریس لەم وەرزەدا گەیشتە 837 ملیۆن یۆرۆ، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی یانەکەدا.

ڤیکتۆریانۆ مێلێرۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی پاریس، لە پەیامێکدا بۆ کارمەندەکان گوتی؛

ئەم سەرکەوتنانە هی ئێوەیە و بەرهەمی پابەندبوونی رۆژانەی هەریەک لە ئێوەیە.

یانە پاریسییەکە پێشتریش لە ساڵی 2025 بڕی 4,500 یۆرۆی وەکوو پاداشت دابووە کارمەندەکانی، لەگەڵ پاشکۆیەکی 640 یۆرۆیی لە مانگی ئاداری 2026، کە ئەوەش پەیوەندی بە دەستکەوتەکانی یانەکەوە هەبوو لە مۆندیالی یانەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button