ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاپو داوا دەکات بێ بەرامبەر ئەتەلەنتا جێبهێڵێت

یاریگا-پاپو گۆمێز کاپتن و ئەستێرەی ئەتەلەنتا داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی پێبدەن بڕوات دوای کەڵەکەبوونی کێشە ناوخۆییەکانی یانەکە.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت هەریەک لە ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان ئامادەن هێرشبەرە ٣٢ ساڵە ئەرژەنتییەکە بگوازنەوە. ئینتەر پێشتر هەوڵێکی زۆری بۆ ئەو یاریزانە داوە و لە هەوادارانیەتی، هەرچی ئەیسی میلانە بیر لە جێگرەوەی هاکان چاڵهانۆگلو دەگەڕێت کە تا ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە.

ئەتەلەنتا لە جەنگێکی ناوخۆییدا لە نێوان یاریزانانەکان و هەروەها راهێنەر و کارگێڕی یانەکەش لەلایەکی تر. هەفتەی پێشوو بە تەواوی پەیوەندیەکانی پاپو و گاسپێرینی راهێنەر رووخا کاتێک پاپو ئامادەنەبوو گوێ لە رێنماییەکانی راهێنەر بگرێت لە کاتی یارییدا و ئەویش لە پشووی نیوەی یەکەمدا ئاڵوگۆڕی پێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button