ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر: لە نێوان رۆناڵدۆ و میسی، رۆناڵدۆ هەڵدەبژێرم

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئارەزوو دەکات راهێنەرایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی بکات.

راهێنەرەکەی مان یو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت ” لە کاروانی وەرزشی خۆم ماوەیەک لەگەڵ رۆنالدۆ یارییم کردووە، لە 15 ساڵی رابردوو لەگەڵ میسی باشترینی جیهان بونە، بەڵام من ئارەزوو دەکەم دۆن ببێتە یاریزانم و راهێنەریەتی ئەو یاریزانە بکەم، چونکە زۆر راهێنەر ئارەزووی هاوشێوەی منی هەیە “.

ئەم قسانەی سۆلشایەر هێندەی دیکەی دەنگۆکانی ئەم دواییە بەهێزتر دەکات، کە باس لەوە دەکەن رۆناڵدۆ یانەکەی جێدێڵێت و بەشێکیش پێیانوایە ئەم قسانەی راهێنەرەکەی مان یو ئاماژەیەکە بۆ گەڕانەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە بۆ یانەکەی پێشووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button