ئیتاڵیا

پیرلۆ لەسەر دەنگۆی ڕۆشنی ڕۆناڵدۆ قسەی خۆی کرد

یاریگا- لە دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی پۆرتۆ، ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆتە بابەتی گەرمی میدیاکان و شتی جیاوازی لەسەر دەگورێت.

ئاندریا پیرلۆی ڕاهێنەری یوڤێنتوس لەسەر ئەو دەنگوباسانە هاتە دەنگ و لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر کالیاری گوتی: “دەنگۆیەکان لەسەر داهاتووی ڕۆناڵدۆ شتێکی ئاساییە چونکە ئەو گرنترین یاریزانی جیهانە شانبەشانی مێسی. ئەو 90 گۆڵی بۆ تۆمار کردووین و شایستەبوونی خۆی بۆ یوڤێنتوس پیشان داوە.”

شایەنی باسە زۆرێک لە هەواڵەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی دۆنە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button